کەشناسی هەرێم: پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی باش زیاد دەکات

پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ و سبەی پلەکانی گەرما دادەبەزن و خێرایی باش زیاد دەکات". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ ئاسمان ساماڵ دەبێت، خیرایی با چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥کم/س بە تایبەتی لە پارێزگای سلێمانی و کەرکوک و ناوچەی گەرمیان، هاوکات پلەکانی گەرما بەراورد لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ (٣ تا ١) پلە دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٥)کم دەبێت بە ئاڕاستەی باکوری خۆرهەڵات و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ دەبێت، هەروەها پلەکانی گەرما بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ دادەبەزن، خێرای باش (١٠ - ٢٥)کم دەبێت، بەڵام لە دواینیوەرۆ چاڵاک دەبێت بۆ سەرووی ٣٥کم/س، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت.

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٣٣

سلێمانی: ٣١

دهۆک: ٣٢

زاخۆ: ٣٣

هەڵەبجە: ٣٤

کەرکوک: ٣٦

سۆران: ٣١

حاجی ئۆمەران: ١٨

گەرمیان: ٣٨


AM:10:37:28/09/2024