ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە سنووری پارێزگای دهۆک، پیاوێک کۆتایی بە ژیانی هاوسەرەکەی خۆی هێنا و دوو منداڵیشی بریندارکردن.
بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، کەمێک پێش ئێستا لە ناحیەی مانگێشی سەر پارێزگای دهۆک، پیاوێک تەقەی لە هاوسەرەکەی خۆی کرد و کوژرا.
هەر بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان، لە ئەنجامی ڕووداوەکە ئەو هاوڵاتییە تەقەی لە دوو منداڵیشی کردووە و بریندار کراون.
لە ئێستادا تەرمی ژنەکە ڕەوانەی پزیشکی داد کراوە، هەروەها هەردوو منداڵەکەشی بۆ وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی ڕەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی دهۆک کراون.
تائێستا هۆکاری سەرەکی ڕووداوەکە نەزانراوە و هێزە ئەمنییەکانی سنوورەکە پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردوەتەوە.