٥ رۆژ دەوامی خوێندنگەکان بە هۆی هەڵبژاردنی پەرلەمان ڕادەگیرێت

بەهۆی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە دەوامی خوێندگاکان  ڕادەگیرێت، و بە کوێ گشتی  ٩ رۆژ پشوو دەبێت .

ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئەیلولی ٢٠٢٤ نەبەرد عومەر بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم لە عێراق لە میدیاکانی رایگەیاند" بەهۆی ئامادەکارییەکانی بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەوە پێنج رۆژ بەر لە دەنگدان دەوامی ئەو خوێندنگەیانە رادەگیرێت کە دەنگی تێدا دەدرێت".

بە وتەی نەبەرد عومەر ٩٥٪ی ئامادەکارییەکانی هەڵبژاردن تەواو بون و تەنیا دابەشکردنی فۆڕمی هەڵبژاردن ماوە.

بەڕێوەبەری دەستەی هەڵبژاردنەکانی هەرێم  وتیشی" پێنج رۆژ بەر لە هەڵبژاردن دەوامی قوتابخانەکان رادەگیرێت و دو رۆژیش بەر لە هەڵبژاردنی گشتی سندوقەکانی دەنگدان دەبرێنە بنکەکان".

راگرتنی دەوامی قوتابخانەکان لە ١٥ی ١٠ بۆ ٢٠ی ١٠ دەبێت، بەڵام بەوپێیەی ١٣ و ١٤ی مانگیش بەر هەینی و شەممە دەکەوێت، هەروەها ٢١ی مانگیش دەکەوێتە رۆژی شەممەوە، ئەوا بەکۆی گشتی ٩ رۆژ پشوو دەبێت .



PM:03:38:28/09/2024