زانکۆی سلێمانی: دەوامی خوێندن دوادەخرێت

زانکۆی سلێمانی لە راگەیەنراوێکدا ئاماژە بەوەدەکات کە بەهۆی بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت.

زانکۆی سلێمانی راگەیەنراوێکی سەبارەت بە دەستپێکردنەوەی خوێندن بڵاوکردەوە و رایگەیاند" ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی زانكۆ وابڕیاربوو وەرزی نوێی خوێندنی ٢٠٢٤-٢٠٢٥  لە ٢٨ی ئەیلول بەفەرمی دەستپێبكات".

لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە"  بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ دوادەخرێت".





PM:05:27:28/09/2024