شەپۆلێکی بارانبارین روو لە ناوچەکانی هەرێم دەکات

دەستەی کەشناسیی عێراق جەختی لەوە کردەوە کە لە رۆژی سێشەممەوە گۆڕانکاری لە کەشوهەوای ناوچەکانی هەرێم روو دەدات و باران دەبارێت.

دەستەی کەشناسیی عێراق پێشبینییەکانی کەش و هەوای ئەم هەفتەیەی ئاشکراکرد و رایگەیاند" رۆژانی یەکشەممە و دووشەممە، کەش و هەوا ئاسایی دەبێت، بەڵام دواتر گۆرانکاریی لە کەشوهەوای هەرێمی کوردستان روودەدات".

کەشناسی عێراق دەڵێت"  رۆژانی سیشەممە و چوارشەممە، لە هەندێک ناوچەی هەرێمی کوردستان باران دەبارێت و هەورەبروسکەی لەگەڵ دەبێت و لەهەندێک ناوچەش بای بەهێز هەڵدەکات و تۆز و خۆڵی لەگەڵدا دەبێت''.


PM:07:42:28/09/2024