جۆ بایدن: بە کوژرانی حەسەن نەسروڵا دادپەروەری جێبەجێکرا

جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کوشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حیزبوڵڵای لوبنان بە "رێکارێکی دادپەروەری" ناودەبات و دەڵێت، ئەمەریکا بە تەواوی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر حزبوڵڵا، حەماس، حوسییەکان و هەر گرووپێکی دیکە.

جۆو بایدن، سەرۆکی ئەمەریکا، ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئەیلوول لە ڕاگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە دا، کووشتنی حەسەن نەسروڵڵا، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان کارێکی دادپەروەرانە بوو، چونکە ئەو دەستی بە خوێنی سەدان ئەمەریکی سوور بوو.

سەرۆکی ئەمەریکا، ڕایگەیاند، "ئەمەریکا بە تەواوی پشتیوانی لە ئیسرائیل دەکات بۆ بەرگریکردن لە خۆی لە بەرامبەر حزبوڵڵا، حەماس، حوسییەکان و هەر گرووپێکی دیکە".

جەختی لەوەش کردەوە، هەوڵ دەدەین گرژییەکان لە ڕێگەی دیپلۆماسییەوە کەم بکەیەنەوە، هەروەها هێزەکانمان بەرپەرچی هەر هێرشێک دەدەنەوە کە بکرێتە سەریان.

ئەمە لەکاتێکدایە، ئێوارەی دوێنێ هەینی، ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٤هێزی ئاسمانیی ئیسرائیل کۆبوونەوەیەکی حزبوڵلای لوبنانی بە سەرپەرشتیی حەسەن نەسروڵلا کردە ئامانج، لە ئەنجامدا حەسەن نەسروڵا و ژمارەیەک فەرماندەی باڵای حزبوڵڵا کوژران.



PM:09:08:28/09/2024