باڤڵ تاڵەبانی تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵا سەرکۆنە دەکات

باڤل تاڵەبانی سەرکۆنەی تیرۆرکردنی حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حزبوڵای لوبنان دەکات و دەڵێت" داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە".

باڤڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی ئەیلوول لە پەیامێکدا وێڕای سەرکۆنەی تیرۆرکردنی حەسەن نەسرۆڵا داوای لە هەموو لایەنەکان کرد تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت.

دەقی پەیامەکەی باڤڵ تاڵەبانی

بەخەمێکی قووڵەوە، ھەواڵی شەھیدکردنی سەماحەتی سەید حەسەن نەسروڵا ئەمینداری گشتی حیزبوڵای لوبنانیمان پێگەیشت.
لە کاتێکدا سەرەخۆشی لە خانەوادەی شەھید و گەلی لوبنان و مسوڵمانان و ھاوڕێیانی شەھید دەکەین بەھۆی ئەم کۆستە گەورەیەوە، داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەین کە رۆڵی یاسایی و مرۆیی خۆی بگێڕێت بۆ راگرتنی ئەم خوێنرشتن و دەستدرێژییانە بۆ سەر فەلەستین و لوبنان و ناوچەکە.

ھەروەھا داوا لەھەموولایەنەکان دەکەین تا ئەوپەڕی دانبەخۆداگرتن ئارام بگرن تا ناوچەکە لە جەنگێکی فراوان بەدووربگیرێت.

ھەروەھا سەرکۆنەی ئەم کارو تاوانانە دەکەین کە ئیسرائیل دەرحەق بە ھاوڵاتیانی مەدەنی و تیرۆرکردنی سەرکردەکان دەیانکات.
خوای گەورە لە شەھیدەکان خۆشبێت و ھیوای چاکبوونەوەی خێراش بۆ برینداران دەخوازین.





PM:10:18:28/09/2024