پلەکانی گەرما نزم دەبنەوە و خێرایی با زیاد دەبێت

کەشناسی هەرێم کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتوو بڵاوکردەوە و جەخت لە نزم بوونەوەی پلەکانی گەرما دەکات و دەلیت" خێرایی با چالاک دەبێت بۆ سەروو ٣٠ ک ".

بە گوێرەی راگەیەنراوی کەشناسی هەرێم ئەمڕۆ یەک شەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما نزم دەبێتەوە بە (١-٢) پلە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ .

ئاماژەی بەوەشکردووە کە خێرای با  مامناوەند دەبێت بە (١٠ -  ٢٥کم/ک )، بەڵام لەناوچەکانی سلێمانی و کەرکووک و گەرمیان چالاک دەبێت بۆ ٣٠ کم/ک وە لەکاتەکانی ئێوارەدا خێرایی با کەم دەبێتەوە.

کەشناسی ئاشکراشی کردووە کە سبەی دووشەممە کەشی ئاسمان ساماڵ دەبێت و پلەکانی گەرما کەمێک بەرز دەبێتەوە بەراوورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ .

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی :

هەولێر:٣٥ پلەی سیلیزی

سلێمانی: ٣٠ پلەی سیلیزی

دهۆک: ٣٦ پلەی سیلیزی

کەرکوک: ٣٧ پلەی سیلیزی

هەڵەبجە: ٣٤ پلەی سیلیزی

زاخۆ: ٣٦ پلەی سیلیزی

حاجی ئۆمەران: ٢٠ پلەی سیلیزی

سۆران: ٣١ پلەی سیلیزی

گەرمیان: ٣٨ پلەی سیلیزی



AM:10:27:29/09/2024