سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا سەرۆخۆشی خۆی بۆ کوژرانی حەسەن نەسروڵا دەربڕیوە و دەڵیت" ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی کوردستان دەربارەی کوژرانی حەسەن نەسرۆڵا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" به نیگه‌رانییه‌كی زۆره‌وه له پێشهاته سه‌ربازییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و به‌ئامانجگرتنی سه‌ید حه‌سه‌ن نه‌سروڵا، ئه‌مینداری گشتیی حیزبوڵای لوبنانی و یاوه‌رانی ده‌ڕوانین. پرسه و سه‌ره‌خۆشی له خێزان و كه‌سوكاری شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوخه‌میانین".
لە راگەیەنراوەکەدا هاتووە " ئەم پێشهاتانه مەترسییەکی جددی لەسەر ئاسایش و سەقامگیریی ناوچەکە دروست دەکەن. هۆشداری دەدەین کە بەردەوامیی ئه‌م دۆخه تەنیا کارەسات و ماڵوێرانیی زیاتری بۆ هه‌موو لایه‌ك به‌بێ جیاوازی لێ دەکەوێتەوە. بۆیە داوا لە هەمووان دەكه‌ین به دانایی و دانبه‌خۆداگرتن، ڕێگه له تێکچوونی دۆخەکە بگرن و سەقامگیریی ناوچەکە بپارێزن".
لە هێرشێکی ئاسمانی ئیسرائیل ئێوارەی ڕۆژی هەینی بۆ سەر گەڕەکی زاحییە باشووری بەیروت، دامەزرێنەر و ئەمینداری گشتی حزبوڵا و عەلی کەرکی فەرماندەی کەرتی باشوور و ژمارەیەکی دیکە لە فەرماندەکانی حزبوڵا کوژراون.
کوژرانی نەسروڵا، دوای تێپەڕبوونی چەند ڕۆژێک دێت بەسەر ئەو هەڕەشانەی ئاڕاستەی ئیسرائیلی کردن و ڕایگەیاند تۆڵەی کوژرانی دەیان ئەندامی حزبەکەی و برینداربوونی سەدانی دیکە، لە ئیسرائیل دەکەنەوە کە لە ڕێی تەقاندنەوەی ئامێری پەیجەرەوە کرانە ئامانج.