زانكۆی سلێمانی کاتی دەستپێكردنی دەوامی دواخست

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت" دەستپێكردنەوەی دەوامی خوێندنی ئەمساڵی زانكۆ بۆ كاتێكی نادیار دواخراوە". 

سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی زانكۆی سلێمانی، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە" ئاگاداری سەرجەم خوێندكارانی زانكۆی سلێمانی دەكەینەوە، بەهۆی نەگەڕانەوەی وەڵامی تەندەری ئامادەكردن‌ و پاككردنەوەی بەشە ناوخۆییەكان، دەوامی خوێندنی زانكۆ بۆ كاتێكی نادیار دوادەخرێت". 

ئەوەش خراوەتەڕوو، بەپێی بڕیاری ئەنجوومەنی زانكۆ بڕیار وابوو وەرزی نوێی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) لە ڕۆژی ٢٨ی ئەیلول بە فەرمی دەستپێبكات، بەڵام بەهۆی ئەو گرفتەوە دەوام دوادەخەن.

ڕۆژی ١٠ی ئەم مانگە زانكۆی سلێمانی پرۆژەی تۆماركردنی بەشە ناوخۆییەكانی بەشێوەی ئەلكترۆنی ڕاگەیاند کە خوێندكاران لە ڕێگەی ئۆنلاینەوە بەشە ناوخۆییەكانیان وەرگرت.


PM:02:01:29/09/2024