زیاتر لە چوار هەزار پزیشکی ددان و دەرمانساز دادەمەزرێن

وەزیری تەندروستی هەرێم ڕایدەگەیەنێت" زیاتر لە چوار هەزار پزیشکی پسپۆڕی ددان و دەرمانساز لە هەرێم دادەمەزرێن". 

سامان بەرزنجی وەزیری تەندروستی هەرێم، ئەمڕۆ یەکشەممە ٢٩ی ئەیلولی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت فەرمانی وەزاری بۆ دامەزراندنی ٤ هەزار و ٤١٣ پزیشکی پسپۆڕی ددان و دەرمانساز واژوو کردووە". 

وتیشی" ماوەی نۆ ساڵە ئەو پزیشکانە دانەمەزراون". 

سامان بەرزنجی ئەوەشی خستەڕوو، ئەگەر کۆی ماوەی خزمەتیان لە نێوان ساڵێک بۆ سێ ساڵدا بێت، ئەوا مۆڵەتی کارکردن و کلینیکی کراوەیان پێدەدرێت.


PM:04:01:29/09/2024