لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیاربەکر بۆ ماوەی ١٥ رۆژ قەدەغەی هاتوچۆ راگەیەنرا

لە چەند ناوچەیەکی پارێزگای دیاربەکری باکووری کوردستان قەدەغەی هاتوچۆ ڕاگەیەنرا، حکومەت هۆکاری قەدەغەکە بۆ پاراستنی نەتەوەیی دەگەڕێنێتەوە.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی پارێزگای دیاربەکر، چەند ناوچەیەکی سەر بە شارۆچکەی "پاسور"ـی سەر بە دیاربەکر، لە ئەمڕۆوە و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ، وەک 'ناوچەی کاتیی ئەمنیی تایبەت" راگەیەندراون.

بەگوێرەی راگەیەندراوەکە ئامانج لەو هەنگاوە بریتییە لە "پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی، سیستم و سەلامەتیی گشتیی، رێگرتن لە تاوان و پاراستنی ماف و ئازادییەکانی خەڵک".

داوا لە هاونیشتمانییانی دیاربەکر کراوە بۆ پاراستنی ژیانی خۆیان، بەبێ وەرگرتنی مۆڵەت نەچنە ئەو ناوچانە، ئەگەرنا بەگوێرەی یاسا رووبەڕووی سزا دەبنەوە



PM:08:09:29/09/2024