هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) ڕایدەگەیەنێت" لە پێنج چالاکیدا لە دژی سوپای تورکیا، لە ناوچەی زاپ درۆنێک خرایە خوارەوە و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندراوە".
ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ئەیلولی ٢٠٢٤ ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە" گەریلاکانى یەژاستار و هەپەگە لە ڕۆژانی ٢٧ تا ٢٣ی ئەم مانگە پێنج چالاکییان لە دژی سوپای تورکیا لە گردی جودی و بەهار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و لە هەریمی مەتینا ئەنجام داوە".
هەپەگە باسی لەوەشکردووە، لە ئەنجامی ئەو پێنج چالاکییەی گەریلاکانی ئازادی کوردستاندا درۆنێک خرایە خوارەوە و کامێرایەکی چاودێری تێکشکێندرا.