تورکیا رێگایەك دەکاتەوە نو خاڵی سەربازی پێکەوە دەبەستێتەوە

تورکیا لە بناری چیای مەتین لە قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك رێگایەك دروست دەکات نو خاڵی سەربازی پێکەوە دەبەستێتەوە.

ماوەی سێ مانگە سوپای تورکیا هێزێکی زۆری سەربازی بەچەك و کەلۆپەلی سەربازیەوە لە بناری چیای مەتین لە لەقەزای ئامێدی جێگیرکردووە .

لە سەرەتای مانگی تەمووزی ئەمساڵ سوپای تورکیا لە گەلی سەرگەلێ لە دەڤەری نهێل خالێکی سەربازی بە چەکێ قورسەوە دروست کرد و دواتر لە گەلی رەشاڤە خاڵێکی تری دانا و هێزی زۆری لێی جێگیرکرا.

بەپێ زانیاریەکان (سپی) دوای دانانی خاڵی سەربازی، سوپاس تورکیا دەستیانکرد بە دروستکردنی رێگا لە ناو رەز و باخی هاوڵاتیانی گوندەواری رۆژهەڵاتی ئامێدی ئەم کارەش جوتیار و خاوەنی ئەو رەزو باخانە تۆرەکرد.

بەدروستکردنێ ئەو رێگایە سوپای تورکیا زۆرترین زیان بە رەز و  باخی خەڵکی گوندی گوهەرزێ لە ناحیەی دێرەلۆك گەیاندووە چونکە رێگاکە زیاتر لە ٨ کم لەناو ئاقاری گوندەکەیان تێپەردەبێت.

هەر بەپێ زانیاریەکان سوپای تورکیا سێ خاڵی سەربازی لە دەوروبەری گوندی گوهەرزێی سەرو و  حەوت خاڵی تر لە بناری چیای مەتین داناوە و لە سێ مانگی رابردوو زیاتر لە ٥٠٠ دۆنمی پۆش و پاوان و ڕەز و باخی هاوڵاتیان و سەدان داری سرۆشتی سوتاون.

دوای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی چنگ-قوفلی سوپای تورکیا لە دەڤەری ئامێدی شەش گوندی ناوچەکە بە تەواوی چۆڵکراون و بەهۆی تۆپباران و بۆردومانی هەرەمەکی زیانێکی زۆری ماددی بە هاوڵاتیانی ناوچەکە گەیشتووە



PM:03:41:02/10/2024