ڕووداوی کوشتنی گەنجێک لهلایهن "هێزهكانی زێڕهڤانیهوه" له سنووری پارێزگای ههولێر كاردانهوهی لێدهكهوێتهوه و دهستهی سهربهخۆی مافی مرۆڤیش ئیدانەی رووداوهكه دهكات.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێمی كوردستان، ئەمڕۆ هەینی لە راگەیەندراوێكدا بڵاویکردەوە" ئێوارەی دوێنێ پێنج شەممە هەواڵی ئەوەمان پێگەیشت کە هاوڵاتییەک لە گوندی کۆڕەکی نزیک شاری هەولێر کوژراوە".
دەستەکە دەشڵێت" بۆ ئەم مەبەستە تیمەکەمان بەدواداچونی کرد و دەرکەوت کە هێزێکی زیرەڤانی بۆ مەبەستی لابردن و ڕێگریکردن لە لە دەست بەسەرداگرتنی زەوی و بەکارهێنانی لەلایەن خەڵکەوە و کۆنتڕۆڵکردنی سەرپێچی واتە (تەجاوزات) چونەتە ئەو گوندە، دوای گەیشتنیان و دروستبونی دەمەقاڵێ لەلایەن ئەندامێکی هێزه سەربازییەکە بەفیشەک هاوڵاتییەک بریندار دەکرێ و دوای گەیشتنی بە نەخۆشخانە گیان لەدەستدەدات".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ وتوشیەتی" ئێمە نیگەرانی خۆمان دەردەبڕین لە بەرامبەر ڕوداوەکە و بەکارهێنانی چەک و توندوتیژی ڕەتدەکەینەوە و ئیدانەی کوشتنی ئەو گەنجەش دەکەین کە هیچ پاساوێک ڕیگا نادات بۆ ئەو حاڵەتە".
هەروەها جەختیشی كردۆتەوە كە" ئەگەر هەر حاڵەتێکی دەستگرتن بەسەر زەوی و موڵکی گشتی و تەجاوز هەیە پێویستە پەنا ببرێتە بەر یاسا و دادگا و بکەرانی ئەو کارانە ڕووبەڕووی یاسا بکرێنەوە نەوەک بەکارهێنانی توندوتیژی".
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لە هەرێم، لە ڕاگەیەندراوەکەدا داواش دەکات" لەو کەیسەدا دادگا ڕۆڵی خۆی ببینێ و تۆمەتباری کوشتنی ئەو هاوڵاتییە ڕادەستی یاسا بکرێت و سزای خۆی وەربگرێت".
دەشڵێت" وەک دەستەش لە نزیکەوە بەردەوام دەبین لە چاودێریکردن و بەدواداچونی ئەو بابەتە".