لە كەركوك تەقینەوەیەک ڕوویدا و بریندار هەیە

بەیانی ئەمڕۆ لە گەڕەکێکی سنووری پارێزگای کەرکوک لە ئەنجامی تەقینەوەیەک، دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون. 

سەرچاوەیەکی ئەمنی، لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" بەیانی ئەمڕۆ شەممە ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە گەڕةكی موسەڵا لە نزیك بنكەی پۆلیسی ئازادی بۆمبێکی چێندراو تەقییەوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە ئەنجامی ڕووداوەکە دوو هاوڵاتی مەدەنی برینداربوون، ڕووداوەکەش لە نزیك دوكانێكی ئالوگۆڕی دراو ڕوویداوە. 

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا هێزێکی ئەمنی گەمارۆی شوێنەکەیان داوە و بریندارەکانیان گواستووەتەوە بۆ نەخۆشخانە، بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەری پزیشکی و پەڕاوی لێکۆڵینەوەیان بۆ ڕووداوەکە کردووەتەوە. 


AM:10:16:05/10/2024