عێراق ٥٧ تۆڕی نێودەوڵەتی بازرگانی مادەی هۆشبەری هەڵوەشاندەوە

بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی  ٥٧ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاندووە.

ئەمڕۆ شەممە، حسێن یوسف ئەلتەمیمی بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن لە بەڕێوبەرایەتی گشتی کاروباری ماددە هۆشبەرەکانی عێراق هەڵوەشاندنەوەی ٥٧ تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکانی ڕاگەیاند.

حسێن یوسف ئەلتەمیمی ڕایگەیاندووە" دوای ئەنجامدانی زنجیرەیەک دەستگیرکردنی یەک لە دوای یەک، بەڕێوەبەرایەتییەکە توانیویەتی (٥٧) تۆڕی نێودەوڵەتی ماددە هۆشبەرەکان دەستگیر بکات".

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەم تۆڕانە بە پێی بڕیارە دادوەرییەکان دەستگیرکراون، کە لەلایەن دادگاکانی لێکۆڵینەوە لە ڕوسەفە و دادگای لێکۆڵینەوەی یەکەمی کەرخ و دادگاکانی لێکۆڵینەوەی پارێزگاکان دەرچووە.

فازل غەراوی، سەرۆکی ناوەندی ستراتیجی مافی مرۆڤ لە عێراق ئاماژەی بەوەکردووە، سەرەتای مانگی ئەیلولی ساڵی ڕابردوو، وەزارەتی ناوخۆ ٢٣٠ تۆڕی بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکانی هەڵوەشاندووەتەوە، لەنێویاندا ٢٧ تۆڕی نێودەوڵەتی، هەروەها ٤٣هەزار بازرگانی مادەی هۆشبەر دەستگیرکران.


PM:01:54:05/10/2024