"ئەمڕۆ کۆتا ڕۆژی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاینە"

وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا سەبارەت بە کۆتاییهاتنی پڕکردنەوەی فۆڕمی زانکۆلاین ڕایگەیاند" لانمان نییە جارێکی دیکە وادەکە درێژبکەینەوە".

عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند، پڕکردنەوەی فۆرمی زانکۆلاین بەردەوام دەبێت، تاوەکو کاتژمێر١٢ی ئەمشەو.

بە وتەی عەباس ئەکرەم، وتەبێژی وەزارەتی خوێندنی باڵا، هیچ پلانێک بۆ درێژکردنەوەی وادەکە نییە.

ئاماژەی بەوەشکرد، تا ئێستا هیچ ئامارێکی دروستمان لەبەردەستدا نییە لەسەر ژمارەی ئەو خویندکارانە کە فۆڕمی زانکۆلاینیان پڕکردووەتەوە و دوای تەواوبوونی وادەکە، ئاماری دروست بڵاودەکەینەوە.


PM:02:44:05/10/2024