کاتی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان درێژکرایەوە

کاتی وەرگرتنەوەی کارتی بایۆمەتری دەنگدان تا رۆژی ٢٠ی ئەم مانگە کە هاوکاتە لەگەڵ رۆژی هەڵبژاردن درێژکرایەوە.

ئەمڕۆ شەممە، ٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤، عیماد جەمیل، سەرۆکی تیمی رۆژنامەڤانیی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی ھەڵبژاردنەکانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" پڕۆسەی پێدانەوەی کارتی بایۆمەتری بە دەنگدەران بەردەوامە و کاتەکەشی تاوەکو کاتژمێر ٦ی  ئێوارەی رۆژی ٢٠ـی ئەم مانگە درێژکراوەتەوە، کە هاوکاتە لەگەڵ تەواوبوونی پڕۆسەی دەنگدان."
 
عیماد جەمیل هەروەها دەڵێت" هاوڵاتی دەتوانێت هەمان رۆژی دەنگدان لە ئۆفیسەکانمان کارتەکەی وەربگرێت و بچێت دەنگی خۆی بدات، ئامانجی کۆمیسیۆنیش لە درێژکردنەوەی کاتەکە، لەپێناو ئەوەیە کە دەمانەوێت کەس ئەو مافەی لەدەست نەچێت  و زۆرترین هاوڵاتی بەشداری بکەن."
 



PM:03:29:05/10/2024