رۆژنامەی الجریدە: قائانی بریندارە و بۆ چارەسەری گەڕێندراوەتەوە تاران

رۆژنامەی ( الجریدە) بڵاویکردووەتەوە" کە ئیسماعیل قائانی لە هێرشەكەی دەوروبەرە باشوری بەیروتدا بریندارە و پاسەوانێك و شۆفێرێكی كوژراون و بۆ چارەسەر گەرێندراوەتە بۆ تاران".

رۆژنامەی (الجریدە) لە زاری سەرچاوەیەك لە فەیلەقی قودس ئاشكرایكردووە"  فەرماندەی فەیلەقەكە، لیوا ئسیماعیل قائانی، لە بۆردومانەكەی شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی دەوروبەری باشوری بەیروت كە هاشم سەفیەدین، دیارترین جێگرەوەكانی حەسەن نەسڕوڵای كردووەتە ئامانج، برینداربووەو شانی و سنگی و قاچی پێكراون".

رۆژنامەکە ئاشکراشی کردووە" قائانی كە بۆ چارەسەركردن رەوانە تاران كراوەتەوە، پێش ئەوەی بچێتە ناو ئەو بارەگایەی كە بە (٧٣)تۆن بۆمبی هەڵتەكاندنی حەشارگە قوڵەكان هێرشی كراوەتە سەر، برینداربووە".

ئەو سەرچاوەیە لە فەیلەقی قودس  دەڵێت" بڕیاربووە لەو شوێنە كۆبونەوەیەك بكەن بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی چۆنیەتی بە خاكسپاردنی نەسڕوڵاو، دانانی هەندێك سەركردەی نوێ‌، بە دەستبەكاربونی سەفیەدینیش وەك جێگرەوەی نەسڕوڵا".

بەوتەی سەرچاوەكە، قائانی لەڕێگای وشكانیەوە چووتە لوبنان، لەڕێی تونێلە نهێنیەكانی نێوان سوریاو لوبنان، لە رێوشوێنكی ئەمنیی توندا و چەندجارێك ئەو ئۆتۆمبیلانە گۆڕدراون كە گواستویانەتەوە.

رۆژنامەی (الجزیرە) نوسیوێتی"  لە هێرشەكەدا یەكێك لە یاوەرەكانی قائانی و شۆفێری ئۆتۆمبیلەكی كوژراون، پاسەوانەكانی كە لە ئۆتۆمبیلێكی تردا بوون لە ئۆتۆمبیلەكەی دەریانهێناوەو دەستبەجێ‌ گواستویانەتەوە بۆ شوێنێكی پارێزراو، دواتر بەرەو سوریا رۆیشتون، پاشان گەڕاونەتەوە بۆ تاران، لە تاران چەند نەشتەرگەرییەكەی بۆ كراوە".

"راپۆرتە ئێرانیەكان باسیان لەوەكرد، قائانی دوای ونبونی لەو رۆژانەی دوایدا خراوەتە ژێر مانەوەی زۆرەملێ‌، پێش سەردانەكەی بۆ بەیروت هەندێك لە ئەندامانی خانەوادەكەی و كەسە نزیكەكانی بانگهێشت كراون بۆ لێكۆڵینەوە لەگەڵیان، بەهۆی بوونی گومان لەوەی یەكێك لە كەسە نزیكەكانی دزەی بە زانیاریەكان كردبێت، كە چەندین كەسیان تائێستا دەستبەسەرن".( رۆژنامەکە نوسیوێتی).



AM:09:41:06/10/2024