ئەندامێکی لیژنەیەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لەبارەی مووچەی مانگی ئەیلوولەوە جەخت لەوەدەکاتەوە کە پێشتر بەغدا بڕە پارەیەکی ناردووەج و دوای تەواوکردنی وردبینی لیستی مووچە، دەست بە دابەشکردنی دەکرێت".
نەرمین مەعروف، ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراق لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" بەغدا پێشتر بڕێک پارەی بۆ مووچەی مانگی ئەیلوول ڕەوانەی هەرێم کردووە، بەڵام بەشێكی بۆ مووچەی مانگی ئاب خەرجكراوە و تەنها ئەو بڕەی پێویستە بۆ مووچەی هێزە ئەمنییەكان ماوە كە بەغدا بینێرێت و بۆ ئەوەش وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان بەردەوامە".
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای تەواوكردنی وردبینی لە لیستی مووچەی هێزە ئەمنییەكان، بەغدا پارەی مووچەی مانگی ئەیلوولی هێزە ئەمنییەكان دەنێرێت و مووچەی مووچەخۆران دابەشدەكرێت.