علی حسێن ڕایگەیاند، یەكێتی داهاتی سلێمانی و هەڵەبجە بە ئۆتۆمبیلی فریاكەوتن دەگوازێتەوە و "خۆیان نەبێت كەس نازانێت بۆ كوێی دەبەن".
عەلی حسێن ئەندامی مەکتەبی سیاسی و بەرپرسی مەکتەبی ڕێکخستنی (سلێمانی - هەڵەبجە - ڕاپەڕین)ی پارتی ئەمڕۆ چوارشەممە ٨ی تشرینی یەکەم لە هەڵمەتی بانگەشەی حزبەكەی لە هەڵەبجە ڕایگەیاند"یەکێتی لە هەڵبژاردن ئەترسن و لە ئێستاوە دەستیان بەتەزویر کردووە".
وتیشی" داهاتی زۆری ئەم سنوورە لەلایەن حزبی دەستڕۆیشتووەوە لە هەڵەبجە و سلێمانی بە ئۆتۆمبێلی فریاکەوتن دەگوازنەوە، خۆیان نەبێت کەس نازانێت بۆ کوێی دەبەن و چی لێ دێت، ئەمەش جێگای نیگەرانی هاولاتییان و ئێمەشە".
ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد" مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەت لە هەولێرەوە دێت لێرە پڕۆژەی خزمەتگوزاری جێبەجێ بکات، کەچی ئەمان دێن بەردی بناغەی پرۆژەکە دەشکێنن".