پەرلەمانتارێکی کۆمەڵ: نابێت رۆڵەکانمان لەدەرەوەی کوردستان بەکوشت بدەین
ئەندامێکی پەرلەمانی عێراق لەسەر لیستی کۆمەڵی ئیسلامی کوردستان داوا له وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، كە یارمه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێراقی نه‌دات و هێزی پێشمه‌رگه له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان به‌شداری شه‌ڕ نه‌كه‌ن و ڕوڵه‌ی كورد له‌م شوێنانه به‌كوشت نه‌درێن.
زانا روستایی ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێڕاق بە (باس‌نیوز)ی ڕاگەیاند 'داواكارم به‌هیچ شێوه‌یەك، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌ده‌ره‌وه‌ی ناوچه كوردستانییه‌كان، به‌شداری شه‌ڕ نه‌كه‌ن و ڕوڵه‌ی كورد له‌م شوێنانه به‌كوشت نه‌درێن'.
ئەو ئەندامەی ئەنجوومەنی نوێنەران هۆکارەکەی ئەو داواکارییەشی بۆ ئەوە گێڕایەوە 'له‌به‌ر ئه‌وه‌ی تائێستا به‌غدا ئاماده نییه، به‌ئه‌ندازه‌ی خۆبه‌خشه‌كانی (حشدالشعبی)یش مووچه و یارمه‌تی بۆ هێزی پێشمه‌رگه بنێرێت'.
روستایی داوا له‌وه‌زاره‌تی پێشمه‌رگه ده‌كات، كه‌وا یارمه‌تی وه‌زاره‌تی به‌رگری عێڕاقی نه‌دات، تا ئه‌و كاته‌ی هه‌موو مافه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌سه‌لمێنن.
PM:01:59:06/11/2014