خانەنیشنی هێزەكانی ٧٠: حكومەت گرفت بۆ موچەكانمان دروست دەكات

جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی (٧٠)ئاشکرای دەکات کە مەبەست  لە دواخستنی مووچەکانیان بێزارکردن و بێئۆمێدکردنی خانەنشینانە و دەڵێت"  دروستكردنی ئەم گرفتە لەلایەن حكومەتەوە وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت ".

موقەدەم عادل مەلا تاهیر، جێگری بەڕێوەبەری خانەنشینی هێزەكانی (٧٠)سەبارەت بە داوخستنی موچەی خانەنشینانی هێزەكانیان بە ماڵپەڕی فەرمی یەكێتی رایگەیاند" ئەوەی پەیوەندی بە فەرمانگەی ئێمەوە هەیە بەهەموو جۆرێك ئەركەكانی خۆمان جێبەجێكردووە و هەرچی پێویست بێت لەرێنماییەكانی چاودێری دارایی هەرێم و بەغداد جێبەجێمان كردووە".

وتیشی" دواخستنی موچەی ئەفسەران و پێشمەرگە خانەنشینەكانی هێزەكانی (٧٠)مەبەست لێی بێزاركردن و بێومێدكردنیانە كە ساڵانێكی زۆر خەبات و خزمەتییان كردووە،هێزەكانی (٧٠)كەمترین كێشەی هەیە لەڕووی ئامارو ژمارەوە بە خانەنشینیشەوە، بەراورد بە هێزەكانی(٨٠)".

موقەدەم عادل مەلا تاهیر راشیگەیاند" دروستكردنی ئەم گرفتە لەلایەن حكومەتەوە وەك بانگەشەی هەڵبژاردن بەكار دەهێنرێت، مانگی رابردوش كێشەیان بۆ موچەی خانەنشینانی هێزەكانی (٧٠)دروستكردو بەهەوڵی هەمو لایەك كێشەكە چارەسەركرا".

ئاماژەی بۆ ئەوەسکردووە کە دروستكردنی ئەم كێشەیە لەم كاتەی هەڵبژاردنەدا روونە كە پەیوەندی بە بەكارهێنانی ئەم دۆسێیەوە هەیە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن كە ئەمەیان پێچەوانەی یاسا و رێنماییەكانی كۆمسیۆنە.

لای خۆشیەوە ئەمڕۆ وتەبێژی وەزارەتی دارایی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند" کێشەی مووچەی خانەنشینانی هێزەکانی یەکەی ٧٠، کە کێشەیەکی کۆنە و مانگانە دووبارە دەبێتەوە".




PM:08:04:09/10/2024