وەزارەتی دارایی: سبەی و دوسبەی دەوام هەیە و بچن بایۆمەتری بکەن

وەزارەتی دارایی ئاگادارییەکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" سبەی و دوسبەی دەوامی فەرمییە و بچن بایۆمەتری بکەن"

لە راگەیەنراوێکدا وەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێم رایگەیاند" بەڕێوبەرایەتی گشتی بانکە بازرگانیەکانی وەزارەتی دارایی و ئابووری لە پێناو کارئاسانی زیاتر بۆ ئەو فەرمانبەرو مووچەخۆرانەی تا ئێستا بایۆمەتریان نەکردووە، سبەی هەینی و دوو سبەی شەممە دەوامی سەرجەم ئەو بانکانە کراوە دەبێت کە ئەرکی تۆمارکردنی بایۆمەتریان تیادا ئەنجام دەدرێت".

ئەوەشیخستووەتەڕوو لەو دوو رۆژەدا مووچەخۆران و فەرمانبەران دەتوانن سەردانی بانکەکان بکەن بەمەبەستی خۆتۆمارکردنیان لە سیستەمی بایۆمەتری.

جێی باسە یەکێک لە گرفتەکانی مووچە لەنیوان حکومەتی هەرێم و بەغدا، نەبوونی بایۆمەتری بەشێک لە مووچەخۆرانی هەرێمە کە بەنزیکەیی ٢٢٣ هەزار مووچەخۆر دەکات، کە مانگانە بەو بیانووەوە مووچەکانیان ڕادەگیرێت.




PM:07:50:10/10/2024