بە گوێرەی زانیارییەکان دوای بڕیارەكەی دانا ئەحمەد مەجید رێكخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان سەبارەت بە كشانەوەی گۆڕان لە حكومەتی هەرێم و حكومەتە خۆجێیەكان، بەشێك لە وەزیرەكانی گۆڕان ئامادەی دەستلەکار کێشانەوەن:
مستەفا سەید قادر جێگری سەرۆكی هەرێم
ئاوات شێخ جەناب وەزیری دارایی و ئابوری
كوێستان محەمەد وەزیری كاروباری كۆمەڵایەتی
كەمال موسلیم وەزیری بازرگانی
موحسین ئەدیب بەڕیوەبەری گشتی روشنبیری وهونەری سلێمانی، بەڵام تا ئێستا دانا عەبدولكەریم وەزیری ئاوەدانكردنەوەی بڕیاری دەست لەكاركێشانەوەو پابەند بوون بە بڕیارەكەی بزوتنەوەی گۆڕانەوە نەداوە.
جگە لە وەزیرەكانی، گۆڕان لە حكومەتە خۆجێیەكانیش دەكشێتەوە:
هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی
جێگری پارێزگاری سلێمانی
جێگری پارێزگاری هەڵەبجە
جێگری سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان
جێگری سەرۆكی ئیدارەی سەربەخۆی راپەڕین
ئەمشەو دانا ئەحمەد مەجید ڕێکخەری گشتی بزوتنەوەی گۆران بە وەکالەت، لە پەیامێکدا ڕایگەیاند" لە کۆبونەوەی نائاسایی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان بە زۆرینەی دەنگ بڕیاردرا، بزوتنەوەی گۆڕان لە هەردو حکومەتی هەرێم و حکومەتی خۆجێی بکشێتەوە".
ئاماژەی بەوەشدا، ئەم بڕیارەمان بەپرس و ڕاوێژ لەلایەن بەرپرس و کەسی شارەزا و لەدەرەوەی گۆران دراوە، و لە هەردوو حكومەتی هەرێم و حكومەتی خۆجێی دەکشێینەوە.
ڕێکخەری گشتی وتیشتی" لە ڕابردوودا و ئەزمونی بەشداریمان لە کابینەی ٩ـی حکومەتی هەرێم سەرکەوتوو نەبوو، ئەوکارنامەیەی لەلایەن گۆرانەوە ئامادەکرابوو، لەلایەن حکومەتەوە جێبەجی نەکرا".