لە دیلۆکی باکووری کوردستان پیاوێک هاوسەرەکەی و چوار منداڵی خۆی کوشت

لە دیلۆکی باکووری کوردستان، پیاوێک هاوسەرەکەی و سێ کچ و کوڕێکی خۆی بە دەمانچە کوشت.

ئەمڕۆ شەممە ١٢ی تشرینی یەکەم لە  رووداوێکدا لە گەڕەکی گوزەلڤادی لە شارۆچکەی شاهینبە پیاوێک بە ناوی ئەحمەد دەمیرە، هاوسەرەکەی و سێ کچ و کوڕێکی کوشتووە، دواتر بە هەمان دەمانچە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

پارێزگاری دیلۆک لەبارەی رووداوەکەوە رایگەیاند، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوەی هێزە ئەمنییەکانمان دەرکەوتووە، بکوژەکە نەخۆشیی دەروونیی هەبووە و لە ساڵی رابردوو سەردانی حەوت نەخۆشخانەی کردووە.




PM:10:53:12/10/2024