عەلی باپیر: ئەرکى خۆمانە ئەم بارە لارە ڕاستبکەینەوە

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ڕایدەگەیەنێت" وەک کۆمەڵ بە ئەرکى خۆمانى دەزانین ئەم بارە لارە ڕاستبکەینەوە". 

عەلی باپیر سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری، ئەمڕۆ دووشەممە لە کاتی بانگەشەی حزبەکەی بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، لە شارۆچکەی چوارقوڕنە لە سنووری دەڤەری ئیدارەی ڕاپەڕین، وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند" هەرێمی کوردستان دەوڵەمەندە بە سەروەتی مرۆی سەر زەوی و ژێر زەوی، بەڵام ڕێژەی هەژاری لە سەرجەم ناوچەکان ڕووی لە زیادبوونە". 

وتیشی" چاوەڕوانیمان لە خەڵكی ناوچەكە بە گشتی هەیە كە پشتیوانی لیستی كۆمەڵ بكەن". 

عەلی باپیر ڕاشیگەیاند" لە ڕابردوودا كۆمەڵ سانتیممەترێك لە هەڵوێستی خۆی نەهاتووەتە دواوە، هەر شتێك بە حەق و ڕاست بزانیێت ئەوا مەحاڵە پاشەكشەی لێ بكات".

دەشڵێت" وەکو کۆمەڵ بە ئەرکى خۆمانى دەزانین ئەم بارە لارە ڕاستبکەینەوە".

سەرۆکی کۆمەڵی دادگەری کوردستان ئاشکراشیکرد" هەندێک لایەنی حزبی هەن بە قسە هەژماری من ڕەتدەکەنەوە، بەڵام بە کردار بە زۆر بە فەرمانبەرانی پردەکەنەوە".

وتیشی" ئەوەی بژێوی خۆی بەدەست نەبێت بڕیاری خۆی بەدەست نییە، ئێمە بابەتی تەوتین جێگیر دەکەین بۆئەوە بە زەبری مووچە کۆیلایەتی بەسەر کەسدا نەسەپینرێت، کەسانێک هەن هیچ بەدەستن و بانگەشەی گەورە دەکەن، بەڵام گەر دەسەڵاتیان هەبێت زۆر خراپتر دەکەن". 



PM:08:02:14/10/2024