لە ناحیەی تەقتەق فڕۆکە دوو ئۆتۆمبیل دەکاتە ئامانج

شەوی ١٧ی تشرینی یەکەم کاتژمێر ٩:٥٥ لە ناحیەی تەق تەق فڕۆکەی جەنگی دوو ئۆتۆمبیل دەکاتە ئامانج.

کامەران عوسمان لە تیمی رێکخراوی ئاشتی لە راگەیاندنێکدا دەڵێت" لە کاتژمێر ٩:٥٥ خولەکی ئەمشەودا، دوو فڕۆکەی جەنگی، چوار جار بۆردوومانی (زنجیرە چیای خاڵخاڵان)یان کرد لە نێوان ناحیەی تەق تەقی سەر بە شارۆچکەی کۆیە و ناحیەی شوان".

ناوبراو دەشڵێت "ئامانجی فڕۆکەکان، دوو ئۆتۆمبێل بوون و هەردووکیان پێکراون".

ئاماژە بەوەش دەکات کە تاوەکو ئێستا نازاندرێت فڕۆکە جەنگییە هێرشکەرەکان هی کام ووڵاتە بوون، هەروەها زیانە گیانییەکان نەزانراون.




AM:01:03:18/10/2024