سەلاحەدین بەهادین: ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازە

سەلاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان رایگەیاند، ئەمڕۆ ڕۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازەو گەلی ئێمە و تەنانەت دەسەڵاتیش موحتاجی ئەم رۆژەیە.

سەڵاحەدین بەهادین، ئەمینداری گشتی یەكگرتوو لە شاری سلێمانی دەنگیـدا و رایگەیاند، ئەمڕۆ رۆژێكی گرنگ و چارەنووسسازەو گەلی ئێمە و تەنانەت دەسەڵاتیش موحتاجی ئەم رۆژەیەو ئومێد وایە گەلی ئێمە لە دەنگداندا هۆشیار بێت و دۆخەكە لە هەرێمی كوردستان لەوەزیاتر تەحەمول ناكات و پێویستە دۆخی خراپی هەرێمی كوردستان چاك بكرێنەوە.

کاتژمێر ٧ی ـی بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە، ٢٠ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤  دەنگدانی گشتی بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەست پێکرد و تاوەکوو کاتژمێر ٦ی ئێوارە بەردەوام دەبێت و خەڵکێکی زۆر لە چاوەڕوانینیدان بۆ ئەوەی دەنگبدەن. 

لەم هەڵبژاردنەدا ١٤ پارت و هاوپەیمانی رکابەری لەسەر ٩٥ کورسیی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دەکەن لەگەڵ پێنج کورسی بۆ کۆتا.

ڕۆژی هەینی، ١٨ی تەشرینی یەکەم دەنگدانی تایبەت بۆ خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەڕێوە چوو. بە گوێرەی ئامارەکانی کۆمیسیۆن، ڕێژەی بەشداریی گەیشتبووە سەدا ٩٧ و ٢٠٨ هەزار و ٥٢١ ئەندامی هێزە ئەمنییەکان، دەنگیان دا.





PM:01:06:20/10/2024