ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆک کۆماری عێراق لە هۆتێل ڕەشیدی شاری بەغداد بەشداری پرۆسەی دەنگدانی گشتی کرد و دەنگیدا و دواتر بە ڕۆژنامەنوسانی ڕاگەیاند" هیوادارم پەرلەمانی ئەمجارە پەرلەمانێکی بەهێز بێت".
لەتیف ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق، ئەمڕۆ ٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ هەر کۆمەڵگایەک پێویستە، و هیوادارین بە بەشدارییەکی بەهێز و بەدیهێنانی داواکاری هاوڵاتییان بێت".
هەروەها سەرۆک کۆماری عێراق سوپاسی هەموو ئەو لایەنانەی کرد کە بەشداربوون لە ڕێکخستنی ئەم هەڵبژاردنە، هیواشی خواست کە پەرلەمانی داهاتوو "پەرلەمانێکی بەهێز" بێت.
کاتژمێر (٧:)ی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پرۆسەی دەنگدانی گشتی لە هەرێمی کوردستان دەستیپێکرد، ئەمەش دوای کۆتاییهاتنی دەنگدانی تایبەت دێت کە ڕۆژی هەینی ڕابردوو ئەنجامدرا و هێزە سەربازی و ئەمنییەکانیشی لە خۆگرتبوو.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە عێراق کاتژمێر حەوتی سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دەرگای هەزار و ٢٦٦ وێستگەی دەنگدانی بۆ هەڵبژاردنی گشتی پەرلەمانی کوردستان کردەوە بەڕووی ٢ ملیۆن و ٦٨٣ هەزار و ٦١٨ دەنگدەر.
لە هەڵبژاردنی ئێستادا هەزار و ٩١ کاندید لە هەردوو ڕەگەز کێبڕکێ دەکەن بۆ بەدەستهێنانی ١٠٠ کورسی پەرلەمانی کوردستان، لە نێویاندا پێنج کورسی کۆتا بۆ پێکهاتەکان تەرخانکراوە.