پاش راگەیاندنی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان لەلایەن کۆمسیۆنەوە، ئەنجامی دەنگی سەرجەم کاندیدی لایەنەکان لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجەش بڵاوکرایەوە.
ئێوارەی ئەمڕۆ کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لە بەغدای پایتەخت لە میانی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئەنجامی بەرای هەڵبژاردنەکانی ڕاگەیاند کە تەنها ٩٩.٦٣٪ی دەنگی بنکەکانی دەنگدان جیاکراونەتەوە، جگە لە ٢٦ وێستگەی دەنگدان کە وردبینییان بۆ دەکرێت، هاوکات رێژهی بهشداریكردن له دهنگدانی گشتی و تایبهتدا ٧٢% بووە.
بەپێی ئامارەکەی کۆمسیۆنی باڵای عێراق لە هەر چوار بازنەکەی هەرێم پارتی ٣٩ کورسی، نەوەی نوێ ١٥، یەکێتی ٢٣، یەکگرتوو ٧، بەرەی گەل ١، ڕەوتی هەڵوێست ٤، هاوپەیمانی هەرێمی کوردستان ١ کورسیان بەدەستهێناوە.
هەروەها ئەنجامی دەنگی سەرجەم کاندیدی لایەنەکان لە بازنەی پارێزگای هەڵەبجە بەمشێوەیە: