کەشناسی هەرێم وادەی بارانبارین و بەفری ڕاگەیاند

ئەمڕۆ سێشەممە بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ڕەوشی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و دەڵێت" ئەمڕۆ لە کاتەکانی شەودا لە لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، لە هەندێ ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت". 

بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی هەرێم، ئەمڕۆ بەگشتی نیمچە هەور دەبێت، لە کاتەکانی شەودا لە لوتکەی ناوچە شاخاوییە سنوورییەکان ئەگەری کەمێک بەفربارین هەیە، لە هەندێ ناوچە سنوورییەکانیش نمە باران دەبێت، کاریگەری ئەم کەشە لەسەر ناوچە سنوورییەکان تا بەرەبەیانی رۆژی چوارشەممە بەشێوەی نمە باران و بەفر لە کاتی جیاجیا بەردەوامی دەبێت، هاوکات پلەکانی گەرما نزیک دەبنەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت و مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

ئەوەشی خستەڕوو، سبەینێ چوارشەممە ئاسمان نیمچە هەور و پەڵە هەور دەبێت، لەگەڵ کەمێک زیادبوونی خێرایی با بەتایبەت لە سنووری باشووری هەرێم، هەروەها پلەکانی گەرما بەجێگری دەمێننەوە، خێرای باش (١٠ - ٢٠)کم دەبێت، مەودای بینین (٨ - ١٠)کم دەبێت. 

بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی بۆ سبەی بەمشێوەیەیە: 

هەولێر: ٢٢

سلێمانی: ٢١

دهۆک: ٢١

زاخۆ: ٢٣

هەڵەبجە: ٢٢

کەرکوک: ٢٥

سۆران: ١٨

حاجی ئۆمەران: ١١

گەرمیان: ٢٤





PM:12:02:22/10/2024