بزوتنەوەی ئیسلامی: دەستکاری دەنگەکانمان کراوە

ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی ڕایدەگەیەنێت" لە پرۆسەی هەڵبژاردنی پەرلەماندا ساختەکاری کراوە و دەستکاری دەنگەکانمان کراوە". 

عیرفان عەلی عەبدولعەزیز ڕابەری گشتی بزووتنەوەی ئیسلامی، ئەمڕۆ سێشەممە لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند" هاوڵاتییان وایان لێهاتووە بڕوایان بە دیموکراسی نەمێنێت و لە پرۆسەی دەنگدان دوورکەونەوە". 

وتیشی" هەڵبژاردنەکانی ڕابردووی هەرێم بەهۆی سروشتی هێزەوە لە سلێمانی و هەولێر هیچ گۆڕانکارییەک دروست ناکات، بەڵام لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا هاوڵاتییان لە پرۆسەکە گەشبین بوون کەوا سیستمی هەڵبژاردن گۆڕاوە و هەر لەو شوێنە دەنگەکان جیادەکرێنەوە، بەڵام بەداخەوە ئەم سێرڤەرانە بەمشێوەی ئێستا هاک بکرێن و مۆرەکان جێگۆڕکێی پێبکرێن جێگەی داخێکی سەختە، ئەوەش ڕایەکی گشتی ساختە لە هەرێمی کوردستاندا دروست دەکات کە هێزێک بە گەورە نیشان دەدات و هێزێکی دیکە دەیەوێت بچووکی بکاتەوە".

ڕابەری گشتی بزوتنەوەی ئیسلامی ڕاشیگەیاند" ئەوەش وامان لێدەکات بە تەواوی بکشێینەوە لە پرۆسەی سیاسی، ئەو پەرلەمان و سیاسەتە و دەنگدانە پیرۆزی خۆیان بێت کە چۆن ساختەی تێیدا دەکەن و چۆن دەیبەن بەڕێوە بیبەن بەڕێوە".

لەم لینکەوە ڤیدیۆی کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکە ببینە



PM:01:25:22/10/2024