کەشناسی هەرێم بڕی بارانبارینی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە سنووری حاجی ئۆمەران باریووە. 

بەپێی راگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێم، زۆرترین بڕی بارانبارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی حاجی ئۆمەران لە سنووری پارێزگای هەولێر باریووە بە بڕى (٣.٦) ملم.

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە: 

دهۆک دڵۆپ دڵۆپ باریوە

شەقلاوە دڵۆپ دڵۆپ باریوە

ڕەواندز ١.٨ ملم

ئاکرێ ٠.٤ ملم

دینارتە ٢.٢ ملم

بارزان ٠.٤ ملم

حاجى ئۆمەران ٣.٦ ملم

سۆران ٠.٢ ملم

خەلیفان ٢.٨ ملم

چۆمان ٢.٠ ملم

مێرگەسۆر ١.٦ ملم

بەرزێوە ١.٠ ملم



PM:01:22:23/10/2024