فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات( هەسەدە) جەخت لەوەدەکاتەوە کە تورکیا بەبێ پاساو ناوچەکەیان بۆردوومان دەکات و دەڵێت" ئێمە چەندین جار ئامادەیی خۆمان بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە".
فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات،( هەسەدە) مەزلوم عەبدی رایگەیاند" تورکیا بەبێ پاساو بە شێوەیەکی هەڕەمەکی ناوچەکانمان بۆردومان دەکات".
وتیشی" تورکیا ناوەندە خزمەتگوزاری و تەندروستییەکان و خەڵکی مەدەنی دەکاتە ئامانج، تاوانی جەنگە ئێمە چەندین جار ئامادەیی خۆمان بۆ گفتوگۆ دەربڕیوە ".
مەزلو، عەبدی دەڵێت" دووپاتی دەکەینەوە کە هێزەکانمان ئامادەن بەرگری لە گەلەکەمان و خاکەکەمان بکەن".
هاوکات ئیدارەی خۆسەر لە رۆژئاوای کوردستان داوا لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ڕووسیا دەکات کە ئاسمانی وڵاتەکەی بەرووی تورکیا دابخەن.