له‌کوبانێ به‌هۆی بۆردومانی داعشه‌وه‌ شه‌ش که‌سی بنه‌ماڵه‌یه‌ک بوونه‌ قوربانی له‌نێویاندا منداڵێک شه‌هیدبوو

‌وێنه‌ی مناڵه‌ برینداره‌که‌ی کوبانێ
به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر8:30 چه‌کدارانی داعش به‌ تۆپ بۆردومانی ته‌لشعیریان کردو له‌ ئه‌نجام دا 3 که‌س شه‌هید و 4 ی تریش بریندار بوون که‌ ئه‌مرۆ 9 ی تشرینی دووه‌م منداڵه‌که‌ش شه‌هیدبوو.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به‌ سپی میدیای راگه‌یاند که‌ قوربانییه‌کان هه‌موویان خزم و که‌سوکاری یه‌کترین.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه‌ وتی هه‌ردوو شه‌هیده‌که‌ "عه‌گید نه‌بۆ بۆزان ته‌مه‌ن 27 ساڵ و نه‌بۆ حه‌مان عه‌لی ته‌مه‌ن 35 ساڵه".‌
ناسنامه‌ی برینداره‌کان " ئیبراهیم بۆزان، ئاگری بۆزان، مه‌حمود عه‌باس، دیلبه‌ر محه‌مه‌د ئیبراهیم که‌ ته‌مه‌نی 3 ساڵه‌ و دوێنی برینداربوو ئه‌مرۆ 9 ی تشرینی یه‌که‌م ئه‌ویش گیانی له‌ده‌ستدا".




PM:06:11:08/11/2014