به‌ره‌به‌یانی ئه‌مرۆ کاتژمێر 3 هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه به پاڵپشتی تۆپبخانه‌کانی پێشمه‌رگه له رۆژهه‌ڵاتی کوبانێ به‌مه‌به‌ستی پاککردنه‌وه‌ی هه‌ندێک ناوچه‌ی ئه‌و ده‌ڤه‌ره هێرشێکیان ده‌ستپێکرد.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند هێرشه‌که‌ی شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه بۆ سه‌ر گه‌ره‌که‌کانی کانی کورده‌و شاره‌داری و مزگه‌وتی حاجی ره‌شاد بوو.
به‌پێی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی له‌و هێرشه‌دا توانراوه چه‌ندین شوێنی ئه‌و ده‌ڤه‌ره که له‌شه‌ره‌کانی پێشوودا له‌لاینه داعشه‌وه کۆنترۆڵکرابوو رزگاربکرێت، له‌و شه‌ڕه‌دا ئه‌وه زانراوه تا ئێستا 10 چه‌کداری داعش کوژراوه.
لاله‌یه‌کی تره‌وه شه‌وی رابردوو هێزه‌کانی یه‌په‌گه‌و یه‌په‌ژه له به‌ره‌ی باشوری کوبانێ به‌دیاریکراوی له گوندی ( قه‌ره‌قۆی) که ده‌که‌وێته سه‌ر رێگای نێوان کۆبانێ و جه‌رابلۆس، چالاکیه‌کی نمونه‌ییان ئه‌نجام دا، به‌پێی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌کان 2 چه‌کداری داعش کوژران.