کەشناسی شارەزا، ئاراز جەبار پێشبینی دەکات، لەسەرەتای مانگی داھاتوو بەدواوە شەپۆلەکانی باران لەدەریای سوور و ناوەراستەوە چالاک ئەبن بەڕووی عێراق و ھەرێمی کوردستانەوە ئەگەری بارانی باش بۆ زۆربەی ناوچەکان ھەیە لەگەڵ بەردەوامبوونی بارانەکە بۆ ماوەی چەند رۆژێک .
لەلایەکی ترەوە، شاڵاو هیدایەت شارەزای کەشناسی لە پۆستێکدا ئاماژە بەوە دەکات، لە ئه‌مشه‌وه‌وه كاریگه‌ری بای باكوری خۆرهه‌ڵات لاوازبێت و به‌ره‌و كۆتایی بروات، به‌و هۆیه‌وه له سبه‌ی هه‌ینی و ڕۆژانی داهاتووه‌وە دۆخه‌كه ئاسایی ده‌بێته‌وه و ڕه‌شه‌باكه نامێنێت و بارسته هه‌وای ساردی جه‌مسه‌ریش له سبه‌ی هه‌ینیه‌وه لاواز ده‌بێت له‌دره‌نگانی هه‌ینی و شه‌ممه‌وه به‌تایبه‌تی به‌ته‌واوی ده‌كشێته‌وه.
کەشناسەکە پێشبینیش دەکات" له سبه‌ی هه‌ینیه‌وه بۆ هه‌فته‌ی داهاتو به‌تایبه‌تی پله‌كانی گه‌رما به‌چه‌ند پله‌یه‌ك روو له به‌رزبونه‌وه ده‌كه‌ن و به‌هۆی مانه‌وه‌ی پله‌كانی گه‌رما له‌ژێر نۆڕماڵه‌وه بۆ ماوه‌یه‌كی نادیار شه‌وانه هه‌ستكردن به‌سه‌رما ده‌مێنێت".
" كه‌شی وشك تاههفتهیهكی دیكه درێژه‌ی ده‌بێت، به‌ڵام دواتر كۆتایی مانگ و ناو مانگی (تشرینی دوه‌م/11) به‌تایبه‌تی كه‌شی ته‌ڕو باراناوی ده‌گه‌رێته‌وه سه‌رتاسه‌ری وڵات".