پەکەکە هێرشە چەکدارییەکەی ئەنقەرە لە ئەستۆ دەگرێت

لە راگەیەنراوێکدا ناوەندی پاراستنی گەل( نە#پە#گە#) هێرشەکەی بۆسەر ئەنقەرە لە ئەستۆ گرت.

ئەمڕۆ هەینی ٢٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە راگەیەندراوێکدا، ناوەندی پاراستنی گەل (نە*پە*گە) کە یەکەیەکی سەر بە هێزەکانی اراستنی گەل (هە*پە*گە)یە رایگەیاند" هێرشەکەی چوارشەممەی ئەنقەرە لە لایەن تیمێکی ئەوانەوە کراوە بەناوی تابووری نەمران".

ئێوارەی ٢٣ ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٤ لە هێرشێکی چەکداریدا بۆ سەر دامەزراوەی فڕۆکەوانی و بۆشاییگەڕی تورکیا تۆساش لە ئەنقەرە شەش کەس کوژران و ١٤ ی دیکەش بریندار بوون.




AM:11:56:25/10/2024