وەزیری ژینگەی عێراق لە پشكی یەكێتی دەستی لە كاركێشایەوە و، وەک بەرپرسی مەكتەبی سیاسی حزبەكەی لە بەغداد دەستبەکار دەبێت.
دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ هەینی میدیاکانی یەکێتی بڵاویانکردەوە" لەسەر بنەمای جێبەجێکردنی راسپاردەکانی کۆنگرەی پێنجی یەکێتی و پەیڕەوی هەموارکراوی ناوخۆی حیزبەکە، نزار ئامێدی وەزیری ژینگەی عێراق دەستی لە کارکێشایەوە".
ئاماژە بەوەشدەکەن، نزار ئامێدی وەک لێپرسراوی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە بەغداد دەستبەکاردەبێت.
نزار ئامێدی لە کابینەی نوێی محەمەد شاع سودانی لەسەر پشکى یەکێتی، وەک وەزیری ژینگەی عێراق دەستی بەکارکردووە، هەروەها پێشتریش بەڕێوەبەری نوسینگەی سەرۆک کۆماری عێراق بووە.