دوو ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراکسیۆنی یه‌كگرتوی ئیسلامی ڕایدەگەیەنن" پێویستە كۆمسیۆن لێكۆڵینه‌وه له ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات"، دەشڵێن" پرۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌كه پشكنینی ژماره‌یه‌ك له ئامێره‌كان له خۆ ده‌گرێت".
نوسینگه‌ی دارا سێكانیانی ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراکسیۆنی یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان، لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە" له‌سه‌ر داوای هه‌ردوو په‌رله‌مانتاران دارا سێكانیانی و د.موسه‌ننا ئه‌مین ئه‌ندامانی فراكسیۆنی یه‌كگرتوو له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران كه ئاڕاسته‌ی كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانیان كردووه، به‌مه‌به‌ستی لێكۆڵینه‌وه له ڕاستی و دروستی ژماردنی ده‌نگی هاوڵاتیان بۆ هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه كۆبونه‌وه‌یه‌كی گرنگ ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌گه‌ڵ لیژنه‌یه‌كی باڵای كۆمسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان، دواتر سەردانی كۆگاكانی كۆمسیۆن دەكرێت لە ناوچەی هوانە تاوەكو بەشێوەی مەیدانی لێكۆڵینەوە لەوبارەیەوە بكرێت بەئامادەبوونی كۆمپانیای كۆری تایبەتمەند و نوێنەری لایەنە سیاسیەكان كە سكاڵایان تۆماركردووە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، پرۆسەی لێكۆڵینەوەكە پشكنینی ژمارەیەك لە ئامێرەكان لە خۆ دەگرێت كە بەشێوەیەكی هەڕەمەكی دیاری دەكرێن، هەروەها وێنەی لاپەڕەی دەنگدان و دەنگە پووچەڵەكان لەلایەن كۆمسیۆنەوە ڕادەستی هەردوو پەرلەمانتار دەكرێت.
ئەوەشی خستەڕوو، لە كۆتایی پرۆسەی لێكۆڵینەوەكەشدا، هەردوو پەرلەمانتاران د.موسەننا ئەمین و دارا سێكانیانی كە داواكەیان پێشكەش كردووە، دەرەنجامی لێكۆڵینەوەكە بۆ ڕایگشتی ئاشكرا دەكەن، داواکەش ئاڕاستەی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان كراوە.