له‌کاتێکیدا زۆربه‌ی جومگه هه‌ستیاره‌کانی پارێزگای که‌رکوک به‌ده‌ست یه‌کێتییه‌وه، کادیڕێكی ئه‌و حیزبه ده‌ڵێت" رۆژانه سه‌د هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له که‌رکووک ده‌دزرێت".
رۆژنامه‌نووس و کادیری یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان عارف قوربانی له وتارێکیدا که ئه‌مرۆ له رۆژنامه‌ی هه‌ولێری نزیک پارتی بڵاوکراوه‌ته‌وه ئه‌و زانیاریه ئاشکرا ده‌کات که رۆژانە زیاتر لە سەد هەزار بەرمیل لە نەوتی کەرکووک لەلایەن چەند مافیایەکەوە دەدزرێت.
ئه‌و رۆژنامه‌نووسه له وتاره‌که‌یدا دەڵێت”ماوەیەكە لە سەد بۆ سەدو بیست هەزار بەرمیلی رۆژانە نەوت لە كەركوك، دەدزرێت به بەرچاوی خەڵكەوە دەگوێزرێتەوە. ژمارەی ئەو تانكەرانەی لە 24 كاتژمێردا نەوت لە كەركوكەوە بەرەو هەرێم و لە هەرێمیشەوە بەرەو ئێران دەچن، پێمان دەڵێت كەركوك دادەۆشرێت و، پاره‌که‌شی ناچێته خه‌زێنه‌ی ده‌وڵه‌ته‌وه".
قوربانی ده‌ڵێت"بەهۆی ئەوەی لە سێ بۆ چوار ساڵی رابردوو بڕێك لە پارەی داهاتی نەوت دەگەڕێندرایەوە بۆ كەركوك لەژێر ناوی (پترۆ دۆلار)، خەڵكی كەركوك پێیان وایە ئەو سێ بۆ چوار ساڵە دەستێكی ئاوەدانی بە شارەكەیا هاتووە و بۆیە لە ئاستی ئەو هەڵلوشینی داهات و ئەو هەموو دزی و گەندەڵیە بێ دەنگ بوون”.
ئه‌و کادیره‌ی یه‌کێتی له کاتێکدا ئه‌م وتاره ده‌نوسێت که پارێزگار‌و به‌ڕیوه‌به‌ری پۆلیس و زۆر پۆستی گرنگی تر له‌و شاره‌دا له‌لایه‌ن حیزبی ناوبراوه به‌ڕێوه‌ده‌برێت.