راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمانی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی گەیشتە هەولێر.
نوسینگەی راگەیاندنی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراقبڵاویکردووەتەوە کە قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیی عێراق، بە فەرمانی راستەوخۆی محەمەد شیاع سودانی، فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکانی عێراق گەیشتە هەولێر.
هەروەها ئاماژەی بۆئەوەشکردووە کە بابەتی سەردانەکەی پێدەچێت سەردانێکی ئەمنی بێت و لە چوارچێوەی ئەو بەرەوپێشچوونە ئەمنییانەدا بێت کە لە سنووری هەرێمی کوردستان و عێراق روودەدەن، بەڵام ئاماژەی بە ناوەڕۆکی سەردانەکە نەکردووە.
هەر بە گوێرەی نووسینگەی راگەیاندنەکەی، لەگەڵ گەیشتنی قاسم ئەعرەجی لەگەڵ رێبەر ئەحمەد، وەزیری ناوخۆی هەرێم کۆبووەتەوە.