یەکێتی: وەک پێشوو بەشداری حکومەت ناکەین



یەکێتی هەڵوێستی خۆی لەبارەی بەشداریکردنیانەوە لە کابینەی نوێ راگەیاند و وتی " هاوشێوەی پێشوو بەشداری حکومەت نایکەن و، ئەمجارە هاوبەشی حکومەت دەبین".

سەعدی پیرە وتەبێژی یەکێتیی  نیشتمانی کوردستان لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکانی یەکێتی دەڵێت " نابێت حکومەت، حکومەتی لایەنێک بێت و یەکێتیش بەشدار بێت تێیدا، بەڵکو ئەمجارە کابینەی حکومەت پێویستە کابینەی هاوبەش بێت".

ئەم هەڵوێستەی یەکێتی کە هاوبەش بێت لەگەڵ پارتی لە کاتێکدایە تا ئێستا ئەو حزبە ٢٣ کورسی هەیە، بەرامبەر ئەو کێبەرکێ توندەکەی کە پارتییە ٣٩ کورسی هەیەو، حزبی دوای ئەویش کە نەوەی نوێیە کە ١٥ کورسی بەدەستهێناوە.




PM:05:02:29/10/2024