ا بڕیاربوو ئه‌مرۆ 9 ی تشرینی دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان له‌سلێمانی سازبکرێت، به‌ڵام ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی ئه‌و حیزبه ئاماده نه‌بوون به‌شداری کوبوونه‌وه‌که بکه‌ن، له ئه‌نجامدا شکستی هێنا.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار له یه‌کێتی نیشتمانی کوردستانه‌وه به‌سپی میدیای راگه‌یاند که ژماره‌یه‌ک ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان به‌بیانووی ئه‌وه‌ی" کۆبوونه‌وه‌که جدی نییه‌و هه‌ر بۆ کار به‌ڕێکردنه"، ئاماده‌نه‌بوون به‌شداری کوبوونه‌وه‌که بکه‌ن به‌مه‌ش مه‌کته‌بی سیاسی نه‌یتوانیوه کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی سازبکات.
به‌پێی ئه‌و زانیاریانه 18 ئه‌ندامی سه‌رکردایه‌تی و مه‌کته‌بی سیاسی ئاماده‌نه‌بوون به‌شداری کۆبوونه‌وه‌که بکه‌ن، به‌مه‌ش به‌ناچاری کۆبوونه‌وه‌که تا کاتێکی دیارینکهراو دواخراوه.
ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته‌ی سپی ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه کرد که ئه‌و 18 ئه‌ندامه‌ی مه‌کته‌بی سیاسی و سه‌رکردایه‌تی داوایان کردووه که له کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی، کێشه‌کانی یه‌کێتی بکرێته خاڵی سه‌ره‌کی کۆبوونه‌وه‌که، نه‌ک کۆبوونه‌وه بێت بۆ کات به‌ڕێکردن.
سه‌رکردایه‌تی یه‌کێتی نیشتمانی کوردستان 50 ئه‌ندامه‌و له‌و 50 ئه‌ندامه 17 ئه‌ندامی مه‌کته‌بی سیاسین به‌سکرتێری گشتی یه‌کێتیشه‌وه.
هه‌فته‌ی رابردوو مه‌کته‌بی سیاسی یه‌کێتی که له‌مانگی ته‌مووزه‌وه کۆبوونه‌وه‌ی نه‌کردبوو، کۆبوونه‌وه‌ی ئاسایی خۆی سازکرد، له‌و کۆبوونه‌وه‌یه‌دا بڕیاردار که 9 تشرینی دووه‌م کۆبوونه‌وه‌ی سه‌رکردایه‌تی سازبکرێت، به‌ڵام ئه‌مرۆ ئه‌و کۆبوونه‌وه‌یه شکستیخوارد.