تیمەکانی بەرگریی شارستانی کەوتنە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

بەرگری شارستانی هەرێم هۆشداری دەدات لە بارەی بارانبارینی بە لێزمە و ڕایدەگەیەنێت، چاوەڕوان دەکرێت سنووری پارێزگای سلێمانی زۆرترین بارانی لێ ببارێت.

بەپێی ڕاگەیەندراوی بەڕێوەبەرایەتی گشتی بەرگری شارستانی هەرێم، تیایدا هاتووە" بەگوێرەی دوایین پێشبینیی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بوومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان، پێشبینی دەکرێت شەپۆلێکی بارانی بەخوڕ و بەلێزمە زۆربەی هەرێمی کوردستان بگرێتەوە، چاوەڕوان دەکرێت لە سبەینێ شەممەوە دەستپێبکات".

ئەوەشی وتووە" پێشبینی دەکرێت زۆرترین رێژەی بارانبارین سنووری پارێزگای سلێمانی بگرێتەوە و ٤٠ ملیمەتر باران ببارێت و کەمترین رێژەش لە ئیدارەی سەربەخۆی زاخۆ بێت کە ١٥ ملیمەتر باران دەبارێت".

دەشڵێت" سەرجەم تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان لە حاڵەتی ئامادەباشیی تەواودان، بۆ هەر ئەگەرێک و پێشهاتێکی لە ناکاو".



PM:06:31:01/11/2024