چه‌کدارانی داعش ئێواره‌ی 9 ی تشرینی دووه‌م له کوبانێ خۆیان ئاماده‌کردبوو هێرش بکه‌نه سه‌ر سه‌نگه‌ره‌کانی شه‌رڤانان، به‌ڵام پێش ئه‌نجامدانی، شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه هێرشیان کرد‌و چه‌ندین گوورزی کوشنده‌یان لێدان.
سه‌رچاوه‌یه‌کی ئاگادار به سپی میدیای راگه‌یاند که ئێواره‌ی دوێنی چه‌کدارانی داعش له‌چه‌ندین شوێنه هێزیان کۆکردبوه‌وه بۆ هێرشکردنه سه‌ر شه‌رڤانان، به‌ڵام شه‌رڤانان و پێشمه‌رگه لێیان هاتنه ده‌ست و ئه‌مان له چه‌ند قۆڵیکه‌وه هێرشیان کرده سه‌ریان.
به‌پێی زانیاریه‌کانی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی له رۆژهه‌ڵاتی کوبانێ 10 چه‌کداری داعش له‌ناوچه‌ی شاره‌وانی کوژران، هه‌روه‌ها جگه له‌و قۆڵه له باشوریش شه‌ڕی درێژه‌ی هه‌بوو، له‌ئه‌نجامدا دوو شه‌قام له چه‌کدارانی داعش پاککرانه‌وه.
له‌و زه‌ره‌روزیانانه‌ی به‌ر چه‌کدارانی داعش که‌وت له باشوری کوبانێ ته‌قاندنه‌وه‌ی بلدۆزه‌رێک و ئۆتۆمبیلێک بوو.( به‌پێی زانیارییه‌کانی سه‌رچاوه‌که‌ی سپی).
له‌گه‌ڵ ئه‌م په‌ره‌سه‌ندنانه‌دا فرۆکه‌کانی هاوپه‌یمانان 6 جار بۆردومانی بنکه‌و گردبوونه‌وه‌کانی داعشیان له کوبانێ کردووه.
رۆژی 8 ی تشرینی دووه‌م له‌یه‌که‌م کۆنگره‌ی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شی یه‌په‌گه و یه‌په‌ژه و پێشمه‌رگه له کوبانێ، جه‌خت له‌وه کرایه‌وه که پارسه‌نگی هێز به‌لای کوردا شکاوه‌ته‌وه‌و ئێستا ده‌ستپێسخه‌ری که‌وتۆته ده‌ست کورد‌و چه‌کدارانی داعش له پاشکشه‌دان.