کاتی بارانبارینی بە لێزمە لە هەرێم راگەیەندرا

ژووری ئۆپەراسیۆن و كارەسات کاتەکانی بارانبارینی بەلێزمەی لە هەرێمی کوردستان ڕاگەیاند، هەروەها هۆشداریش لە ڕوودانی لافاو دەدات. 

ژووری ئۆپەراسیۆن و بەڕێوەبردنی قەیران و کارەسات لە هەرێمی کوردستان، ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت" کاتژمێر (٦:٠٠)ی سبەینێ یەکشەممە لە هەولێر بارانبارینی بە لێزمەدەستپێدەکات و تاوەکو کاتژمێر (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، لە درەنگانی شەودا دووبارە دەستپێدەکاتەوە تاوەکو کاتژمێر(٦:٠٠)ی رۆژی دووشەممە بەردەوام دەبێت". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە پارێزگای سلێمانی سبەی لە کاتژمێر (٦:٠٠) باران دەبارێت و تا کاتژمێر (٣:٠٠) پاشنیوەڕۆ بەردەوام دەبێت، هەروەها لە دهۆک کاتژمێر (٦:٠٠) باران دەبارێت و بۆ ماوەی (٢٤) کاتژمێر بەردەوام دەبێت، بەڵام لە پارێزگای هەڵەبجە کاتژمێر (٩:٠٠) بارانبارین دەستپێدەکات و تا (١٢:٠٠)ی نیوەڕۆ بەردەوام دەبێت. 

دەقی ڕێنماییەكانی ژووری ئۆپەراسیۆن بەمشێوەیە: 



PM:04:23:02/11/2024