بەرگری شارستانی هەولێر ڕایدەگەیەنێت" ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕامەگرن کەوا گردبوونەوەی ئاو ياخود لافاو دەيگرێتەوە".
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی هەولێر، ئەمڕۆ شەممە لە ڕایگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە" ئێمە وەك بەڕێوەبەرايەتی بەرگری شارستانی هەموو ساڵێك هۆشياری و ڕێنمايی بڵاودەکەينەوە لە کاتی هاتنی شەپۆلی بارانبارين كە کەس ئۆتۆمبێل لەو شوێنانە ڕانەگرێت کەوا گردبوونەوەی ئاو ياخود لافاو دەيگرێتەوە، بەڵام هاوڵاتيان پابەند نابن".
دەشڵێت" دووبارە داوا دەکەين كە لەو شوێنانە ئۆتۆمبێل ڕانەگرن کە مەترسیيە بۆ سەر ژيانی خۆيان و ئۆتۆمبێلەکانيان، تاکو ئەم شەپۆلی باران بارينە تەواو دەبێت".